ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ئامادەین بە دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. هاوکات ئۆکرانیا وتیشی، ئەم دانوستانە نابێت بەبێ ئێمە و ئەوروپا بکرێت.

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردبوو، کە بەڵێنی دابوو کۆتایی بە جەنگی نێوان ئۆکرانی و روسیا بهێنێت دوای دەستەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا و چەندین جار جەختی لەوەش کردبووەوە ئەگەر زووتر سەرۆکی ئەمریکا بووایە رێگری دەکرد لە هەڵگیرسانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا.

هاوکات ئۆکرانیا وتیشی، "نابێت ئەم دانوستانە بەبێ ئێمە و ئەوروپا بکرێت" چونکە ئەوە بڕیاردانە لەسەر چارەنووسی ئەورپا بۆ دانوستان بەبێ ئەوروپا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چوار رۆژی رابردوودا ترەمپ بڕیاری سەپاندنی سزای زیاتری بەسەر روسیادا سەپاندبوو ئەگەر بێت و کۆتایی بە جەنگ نەهێنێت لەگەڵ ئۆکرانیا.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە