به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست بڵاویكردۆته‌وه، بێزازل سمۆتریچ رایگه‌یاندوه، "پارتی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌وی سێ وه‌زیری له حكومه‌تی ئیسرائیل هه‌بون، له‌نێویاندا ئیتامار بن گڤیر وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ پێشكه‌ش كرد له پاشخانی په‌سه‌ندكردنی ڕێككه‌وتنامه‌ی ئاشتی، نیازی خۆی بۆ ڕوخاندنی حكومه‌تی نه‌تانیاهۆ به ته‌واوی ڕاگه‌یاند ئه‌گه‌ر كه‌رتی غه‌ززه داگیر نه‌كرابێت".
بێزازل سمۆتریچ كه ئێستا وه‌زیری ئابوری ئیسرائیله، مه‌رجی بۆ هێشتنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ له ده‌سه‌ڵاتدا ڕاگه‌یاند و ڕونیكرده‌وه، "ده‌بێت حكومه‌ت دوای كۆتایی هاتنی 42 ڕۆژ بگه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕ، دوای ئه‌وه‌ش ده‌بێت كه‌رتی غه‌ززه داگیربكه‌ین و حكومه‌تێكی سه‌ربازی دابمه‌زرێنن كه گه‌ره‌نتی حوكمڕانی ڕاسته‌وخۆی ئیسرائیل بكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماوه‌ی ئاگربه‌ستی ئێستا ته‌نها "قۆناغێك" نیشان ده‌دات، حكومه‌تی ئیسرائیل پابه‌ند نابێت به وه‌ستاندنی هه‌میشه‌یی شه‌ڕ له دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و قۆناغه، داوای له حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ كرد كه مه‌رجه‌كانی خۆی به داگیركردنی غه‌ززه جێبه‌جێبكات، یان ڕوبه‌ڕوی ڕوخانی سیاسیی ئه‌و وڵاته ببێته‌وه.