لەو كاتەی چەند كارمەندێكی بیانی بەمەبەستی خۆپیشاندان ویستبویان بچنە نێو كێڵگەیەكی نەوت لە بەسرە هێزە عێراقیەكان سەرجەمیان دەستگیر كردن.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیسی وزه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی لیوا روكن زافه‌ر نه‌زمی جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی وزه و و به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌یی لیوای نۆیه‌م، هێزێكی سه‌ر به لیواكه‌یان، 24 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه سه‌رجه‌میان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی بیانین.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ئه‌و كارمه‌ندانه به‌نیازبون به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌منی، بچنه ناو یه‌كێك له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای به‌سره به مه‌به‌ستی تێكدانی سه‌قامگیری ئاسایش و دروستكردنی ئاژاوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تۆمه‌تباران ڕاده‌ستی یه‌كێك له بنكه‌ی پۆلیسی ناوخۆیی پارێزگای به‌سڕه كراون وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان.