سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەمد شیاع سوودانی و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، کییەر ستارمەر پاکێجێکی ھاوبەش و ھاریکاریی مێژووییان بە بەھای ١٢ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن پاوەند لەنێوان ھەردوو وڵاتدا لە بوارەکانی بازرگانیی، ئابووریی و ستراتیژیی واژوو کرد.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەمد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەی بۆ بەریتانیا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، کییەر ستارمەر کۆبووەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ستارمەر خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بەو سەقامگیری و گەشەسەندنەی کە عێراق بەدەستی ھێناوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، جەخت کراوەتەوە لەسەر پشتیوانیکردن لە عێراقێکی ئاوەدان و خاوەن سەروەری، ئەوەش لە ڕێگەی ھاوبەشییەکی نوێوە کە تیشک بخاتە سەر بازرگانی، وەبەرھێنان و قوڵکردنەوەی پەیوەندییە پەروەردەیی و کەلتوورییەکان، جگە لە چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی ئاسایش، کۆچ و گۆڕانی ئاووھەوا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە کۆبوونەوەکەدا ئەوە دووپات کراوەتەوە کە عێراق و بەریتانیا پابەندن بە پێکەوە کارکردن، بە ئامنجی بەدیھێنانی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانی ناوچەکە و جیھان، ھەروەھا جەخت کراوەتەوە لەسەر پابەندبوون بە ھاوبەش و گەشەپێدان بە پەیوەندییە ستراتیژییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.

باسی لەوەش کردووە کە ھەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پاکێجێکی ھاوبەشی و ھاریکاری مێژووییان بە بەھای ١٢ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن پاوەند لەنێوان ھەردوو وڵاتدا، لە بوارەکانی بازرگانیی، ئابووریی و ستراتیژیی واژوو کرد.

ئاماژەی بەوەشداوە کە پاکێجێکە بە ئامانجی ھێزکردنی پەیوەندی بازرگانیی و پەرەپێدان بە ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات، واژووکراوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە