ئەمڕۆ پێنجشەممە نوسینگەی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی بەرپرسانی باڵا ڕایگەیاند، داوای لە داواکاری گشتی ناوچەی ناوەندی سیئۆل کردوە کە تۆمەتی سەرکردایەتیکردنی یاخیبون و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لە دژی سەرۆک یون سیۆک یۆل تۆمار بکات لەکاتێکدا دۆسیەکە ڕەوانەی داواکاری گشتی دەکات.
دیوانی لێکۆڵینەوە دەسەڵاتی ئەوەی نییە تۆمەت لەسەر سەرۆکی کۆریای باشور تۆمار بکات، بۆیە دەبێت دۆسیەکە بخاتە بەردەم داواکاری گشتی بۆ ئەوەی تۆمەت بخرێتە پاڵ.
یول ڕوبەڕوی تۆمەتی هاوکاریکردنە لەگەڵ کیم یۆنگ هیون وەزیری بەرگری ئەوکات و کەسانی دیکە بۆ هاندانی ئاژاوەگێڕان بە ڕاگەیاندنی یاسای سەربازی لە 3ی 12ی 2024.
هەروەها سهرۆكی کۆریای باشور تۆمەتبارە بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لەڕێگەی ناردنی هێز بۆ ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ ڕێگریکردن لە دەنگدانی یاسادانەران دژی ئەو فەرمانە.
یول بە فەرمی دەستگیرکراوە و لە ئێستادا لە ناوەندی دەستبەسەرکردنی سیئۆل لە شاری ئیوانگ لە باشوری سیئۆل ڕاگیراوە، لە کاتێکدا دادگای دەستوری بیر لەوەدەکاتەوە کە ئایا پشتگیری لە لێپێچینەوەکەی لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانییەوە بکات یان ڕەتیبکاتەوە.