
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق تەئکیدی لەسەر دەکاتەوە، کە فەرمانی لە دۆناڵد ترەمپ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان وەرگرتووە سەردانی عێراق بکات.
ئەمڕۆ هەینی مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق ، لە سەکۆی ئێکس بڵاویکردووەتەوە،
فەرمانم لە دۆناڵد ترەمپ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان وەرگرتووە سەردانی عێراق بکەم.
لە بڵاوکراوەکەیدا ، ساڤایا گروپه چەکدارەکانی تۆمەتبارکردووە " کە بە نایاسایی لە عێراق کار بۆ جێبەجێکردنی ئەجندای دوژمنکارانەی بێگانە دەکەن، وەک ئەوەی لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئەنجامیاندا، داواشی لە حکومەتی عێراق کردووە، ئەنجامدەرانی هێرشەکە بدۆزێتەوەو بیاندات بەدادگا.
ساڤایا ڕاشیگەیاندووە ، لە عێراق شوێنێک نییە بۆ ئەم جۆرە گروپە چەکدارانە بەتەواوی دەسەڵاتەوه"، جەختی لەسەر کردوەتەوە" کە ئەمریکا ڕوبەڕوی هەر گروپێکی چەکداری نایاسایی و ئەو لایەنانەش دەبێتەوە کە پشتیوانیان دەکات و سزای توندیان دەدات".
ساڤایا پشتیوانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاو ووڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لە چوار چێوەی عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر و یەکگرتوو دووپاتکردەوە.