ئاخیم شتاینەر، سەرۆکی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کەرتی غەززە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە: شەڕی ١٥مانگەی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە، ٦٠ساڵ گەشەسەندنی لەو کەرتە دواخستوە.
شتاینەر، جەختیش دەکاتەوە لەوەی، کۆکردنەوەی دەیان ملیار دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوە غەززە، کارێکی قورس دەبێت، دەشڵێت: نزیکەی دو لەسەر سێی بیناکانی کەرتی غەززە بەهۆی بۆردومانە چڕەکانی سوپای ئیسرائیلەوە وێران بون یان زیانیان پێگەیشتوە.
بە وتەی ئەو بەپرسەی نەتەوە یەکگرتوەکان: لە غەززە، ٤٢ملیۆن تەن خۆڵ و پاشماوە کەڵەکە بوە، کە پاککردنەوەی کارێکی قورس و ئاڵوز دەبێت.
دەشڵێت: ئەگەر زۆرە لەنێوان ٦٥بۆ ٧٠%ی باڵەخانەکانی غەززە کە شوێنی نیشتەجێبونی دو ملیۆن کەسە، بەتەواوی وێران بوبێت یان زیانیان پێگەیشتبێت، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی ژێرخانی گشتی و دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و نزیکەی هەمو قوتابخانە و نەخۆشخانەکان زیانێکی زۆریان بەرکەوتوە یان وێران بون.