تایبەت بە هەناردە كردنەوەی نەوتی هەرێم سودانی و فراكسیۆنەكانی پەرلەمان كۆبوونەوە

 لە کۆبوەنەوەکەدا سودانی باسی گرنگیی تێپەڕاندنی بڕگەی ١٢ـی یاسای بودجەی کردووە کە تایبەتە بە دەرهێنان و خەرجیی نەوتی هەرێمی کوردستان و بۆ ئەو مەبەستە داوای کردووە، سەرجەم فراکسیۆنەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هاوکاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەو بڕگەیە تاوەکو دەست بکرێتەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

لەبەرامبەردا ئەم دوایەی سودانی سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکان پاڵپشتیی داواکەی سودانییان کردووە و پشتگیریی دەنگدانیان لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە کردووە.

چاوەڕواندەکرێت لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەمواری پرۆژەیاسای بودجە و ماددەی ١٢ بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت.

لە کۆبوونەوەی پێشووی پەرلەماندا کە ئەم پرسە خرانە ناو خاڵی دانشتنی پەرلەمانەوە، لەلایەن فراکسیۆنە شیعەکانەوە دەنگی لەسەر نەدراو و وەک کێشەیەکی هەڵپەسێردراو مایەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە