بڕیارە محەمەد شیاع سودانی لەسەر داوای بەریتانیا لەگەڵ شاندێكی باڵا سەردانی ئەو وڵاتە بكات و لە گەڵ بەرپرسانی ئەوێ كۆدەبێتەوە
نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، محەمەد شیاع سودانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە لە وەڵامی بانگهێشتێکی فەرمی سەرۆک وەزیرانی بریتانیادا سەردانەکەی بۆ شانشینی یەکگرتو دەستپێدەکات، زنجیرەیەک کۆبونەوە و دیدار ئەنجامدەدات، کە دیارترینیان دیداری پاشای بریتانیا و کییر ستارمەر، سهرۆك وهزیرانی ئهو وڵاتهیه، جگە لەوەی لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەتی بەریتانیا کۆدەبێتەوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، سودانی هەروەها چەند دیدارێک لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکان و کەرتی بازرگانی ئەنجام دەدات، ئەوەش جگە لە ئەنجامدانی سیمینار و وتوێژ لەگەڵ ناوەندەکانی توێژینەوەدا.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی پەرەپێدانی دەرفەتەکانی هاوکاری نێوان عێراق و شانشینی یەکگرتو دێت، کە تیایدا واژۆکردنی ڕێککەوتننامە و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبوارە جیاجیاکاندا بەڕێوەدەچێت، بەتایبەتی لەبوارەکانی ئابوری و وەبەرهێنان و ئەمنیدا.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، لە سەردانە فەرمییەکەی سودانیدا بۆ بریتانیا شاندێکی باڵا یاوەری دەکات، کە ژمارەیەک لە وەزیرەكان و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و پارێزگاری بەسرە و ژمارەیەک ڕاوێژکار لەخۆدەگرێت، جگە لە نوێنەرانی کەرتی تایبەت و بازرگانان و پیشەسازییە تایبەتمەندەکان لە کەرتە جیاوازەکانی ئابوریدا.