شوفێری پەرلەمانتارێك كارمەندێكی هاتوچۆ دەشێلێ و دەستبەجێ دەستگیری دەكەن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕونیكرده‌وه، "تۆمه‌تباره‌كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ری پێبوه و به‌سه‌ر كارمه‌ندێكی هاتوچۆی گرێبه‌ست له‌ناو كه‌رتی نه‌جده‌ی سه‌وزدا رۆیشتوه و كردویه‌تی به‌ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌وه، پاشانیش هه‌ڵاتوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هێزه‌كانی ناوچه‌ی كه‌رخ به‌دوای ئه‌و ئۆتۆمبێله‌دا كه‌وتون كه به‌سه‌ر ئه‌و كارمه‌نده‌ی هاتوچۆ رۆیشتوه كه بۆته هۆی شكاندنی قاچی چه‌پی كارمه‌نده‌كه، له‌ئه‌نجامیشدا هێزه‌كان توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بگرن و تۆمه‌تباره‌كه‌ش ده‌ستگیر بكه‌ن".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، تۆمه‌تباره‌كه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كه ڕاده‌ستی فه‌رمانگه‌ی كۆنتڕۆڵی تاوانه‌كانی مه‌نسوڕ كرا و له‌ئێستاشدا ئه‌و كارمه‌نده‌ی هاتوچۆ گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرایكردوه، "ئۆتۆمبێله‌كه هی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوه، ئه‌و كه‌سه‌ی كارمه‌ندێكی هاتوچۆی كردوه به‌ژێره‌وه و ڕایكردوه، یه‌كێك بوه له هاوه‌ڵانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره و شۆفێری بۆ كردوه".