بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای تاران رایگەیاند، لە 8 رۆژدا 357 کەس لە تاران بەهۆی پیسبوونی هەوا و کاریگەرییەکانییەوە گیانیان لەدەستداوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە، 2025/12/1، محەممەد ئیسماعیل تەوەکولی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای تاران رایگەیاند: "لە 8 رۆژی رابردوودا 57 هەزار پەیوەندیمان پێوە کراوە کە 31٪یان تایبەت بوون بە پیسبوونی هەوا".

  وتيشى: "لەو 8 رۆژەدا 357 کەس گیانیان لەدەستداوە کە پیسبوونی هەوا هۆکاری گیانلەدەستدانیان بووە."

 محەممەد ئیسماعیل تەوەکولی ئاماژەی بەوەشکرد: "لە تاران 400 بنکەی فریاکەوتن و 500 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن کەممان هەیە."

  بەپێی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ساڵى 2024،    58 هەزار و 975 کەس لەو وڵاتە بەهۆی پیسبوونی هەوا و کاریگەرییەکانی لە شارە جیاوازەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستدابوو.

 

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا