سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند:  پلانە 28 خاڵیەكەی وەستانی شەڕی ئۆكرانیا و روسیا دواهەمین دەرفەت نیەو دەكرێ‌ دانووستانی لەسەر بكرێ‌.

دۆناڵد ترەمپ،  لە لێدوانێكدا بە ڕۆژنامەنوسانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، "دەبێت شەڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا بە ڕێگەیەک لە ڕێگەکان کۆتایی پێ بێت". ئەوەش لە کاتێکدایە کە سەرکردەکانی ئەوروپا پەلە دەکەن لە داڕشتنی وەڵامێکی هەماهەنگ، دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا داوای لە کیێڤ کرد ئەو پلانەی کە لە 28 خاڵ پێکهاتوە تا پێنجشەممەی داهاتو قبوڵ بکات.

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بەوەی ئایا پێشنیارەکەی نوێنەرایەتیی ئۆفەری کۆتایی دەکات بۆ جەنگی ئۆكرانیا، ترەمپ لە وەڵامدا وتی، "نەخێر، كۆتا ئۆفەر نیە".

دۆناڵد تره‌مپی سەرۆكی ئەمریكا پلانێكی نوێی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئۆكرانیا خستوەتەڕو، کە دەیەوێت ڕێککەوتنی ئاشتی پێش جەژنی سوپاسگوزاری واژۆ بکرێت، کە دەکاتە پێنجشەممەی داهاتو. سەرۆكی ئۆكرانیاش دەڵیت، "هەفتەی داهاتو بۆ وڵاتەکەمان زۆر سەخت دەبێت، چونکە ڕوبەڕوی بژاردەی لەدەستدانی هاوبەشێکی سەرەکی یان شکۆی وڵات دەبینەوە".

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا