سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی واژۆكرد كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌رجه‌م به‌رنامه‌كانی هاوكاری ده‌ره‌كی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 90 ڕۆژ ڕابگرێت كه له‌نێویاندا هاوكاریه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.
ده‌ستبه‌جێ ڕون نه‌بوه‌وه كه له سه‌ره‌تادا چه‌ند هاوكاری ئه‌م بڕیاره كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی پێشتر بودجه بۆ زۆرێك له به‌رنامه‌كان له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه ته‌رخانكرابو و پابه‌ند بو به خه‌رجكردن، ئه‌گه‌ر پێشتر خه‌رج نه‌كرابێت.
ده‌قی فه‌رمانی جێبه‌جێكردن، كه یه‌كێكه له‌و فه‌رمانه زۆرانه‌ی تره‌مپ له یه‌كه‌م ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ پۆسته‌كه‌ی واژۆی كردبو، تێیدا هاتوه كه "كه‌رتی یارمه‌تی ده‌ره‌كی و پێكهاته‌ی بیرۆكراتی په‌یوه‌ست به‌وه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكادا ناگونجێت، زۆرجاریش له‌گه‌ڵ به‌هاكانی ئه‌مریكادا ناكۆكه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م یارمه‌تییه "به‌شداره له ناسه‌قامگیركردنی ئاشتی جیهانی له‌ڕێگه‌ی پێشخستنی بیرۆكه‌كان له وڵاتانی ده‌ره‌وه كه ڕاسته‌وخۆ ناكۆكن له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه هاوسه‌نگ و سه‌قامگیره‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی نێوان وڵاتان".