دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریكا ژمارەیەك بڕیاری دەرکرد كە یەكێك لەوانە تایبەتە بە رێنمایی نوێ سەربارەت بە بێبەشکردنی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەدەستهێنانی سەرجەم هۆكار و ئامزارەكانی چەکی ئەتۆمی و گوتی ئێران گۆشەگیر دەكەین.

بەپێی ئەو بڕیارەی كە ترەمپ واژۆی کردووە گەڕاندنەوەی ئەمەریكایە بۆ سیاسەتی توند كردنەوەی سزاكان و زیاتر فشار خستنە سەر بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران.

فەرمانەكە ئاڕاستەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا دەكرێت كە مەبەست لێی سەپاندن و توندکردنەوەی سزا ئابورییەکانە بەسەر ئێراندا، ئەوەش بەئامانجی رێگریکردن لە دەستگەیشتنی ئێران بۆ رێگاکانی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.

بەشێكی دیكە لە سزاكانی سەر كۆماری ئێران، هاوكاریكردنی نێوان وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا و وەزارەتی گەنجینەیە بۆ جێبەجێكردنی كەمكردنەوە و رێگریكردن لە هەناردەكردنی نەوتی ئەو وڵاتە تا ئاستی سفر.

هەروەها ترەمپ ئاماژەی بەوشکردووە کە ئەگەر بێتوو ئێران دەستی لە "تیرۆرکردنی " ئەو هەبووبێت، بەدڵنیایەوە کۆماری ئیسلامی دەرووخێنێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە