هەواڵەكان لە رۆژئاوای كوردستانەوە جەخت لە دووژمنكارانەی توركیا دەكەنەوەو دەڵێن بەردەوام بەنداوی تشرین بۆردومان دەكات و دەستیش لە هاوڵاتیان ناپارێزێت و قوتابخانەیەكیشی لە كوبانێ كردۆتە ئامانج.
میدیاكانی ڕۆژاڤای كوردستان بڵاویانكردەوە، فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا دەوروبەری بەنداوی تشرین بۆردومان دەكەن، هاوكات قوتابخانەیەكیان لە باشوری کۆبانێ بۆردومان کردوە، لەلایەكی دیكەوە سوپای تورکیا ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا تۆپباران دەکات.
میدیاكانی ڕۆژاڤای كوردستان، كەمێك پێش ئێستا بڵاویانكردوە، فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا دەوروبەری بەنداوی تشرین بۆردومان دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا قوتابخانەیەكیان لە گوندی خوروس لە باشوری کۆبانێ بۆردومان کردوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ هێرشی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا، سوپای توركیاش گوندی عەبد جومعە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا تۆپباران دەکات.