سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا، ئەحمەد شەرع پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کرد کە كە رۆژى دووشەممەى رابردوو وەک ٤٧ھەمین سەرۆکی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد و ڕایگەیاند کە ئومێد دەکەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا باشتر بکەن.

دەسەڵاتی نوێی سووریا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەحمەد شەرع بە نوێنەرایەتی سەرکردایەتی و گەلی سووریا، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کردووە کە دوینێ دووشەممە وەک ٤٧ھەمین سەرۆکی ئەمریکا، سوێندی یاسایی خوارد.

ڕاشیگەیاندووە: "دەیەی ڕابردوو نەھامەتی گەورەی بۆ سووریا ھێنا، بەجۆرێک کە ململانێیەکان بوونە مایەی وێرانکردنی گەلەکەمان و ناسەقامگیریی ناوچەکە، ئێمە دڵنیاین کە ئەو سەرکردەیە، ئاشتی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەھێنێت و سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە".

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشداوە کە ئومێد دەکەن پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و ئەمریکا، باشتر بکەن، ئەوەش لەسەر بنەمای دگفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و ڕایگەیاندووە: "باوەڕمان بەوە ھەیە کە لەگەڵ حکوومەتی ئەمریکا، ئەو دەرفەتە دەقۆزینەوە بۆ پێکھێنانی ھاوبەشییەک کە ڕەنگدانەوەی لەسەر خواستەکانی ھەردوو وڵاتدا، ھەبێت.

رۆژى دووشەممە دۆناڵد ترەمپ دوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ڕێوڕەسمێکی فەرمییدا، وەک ٤٧ھەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە، سوێندی یاسایی خوارد.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە