پارتی چەپی سەوز یەکەمین ڕۆژی کۆبونەوە گشتییەکانی لە قەزاکانی ماردین تەواوکرد کە بۆ ماوەی دو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە دیدارەکەدا سیاسەتمەدار ئەحمەد تورک قسەی کرد و وتی، "پێویستە وانەیەک فێری حکومەت بکەین"، دەشڵێت، "دو ڕێگە لە پێشمانە یان دیموکراسی هەڵدەبژێرین یان ئەوانەی دوژمنایەتی ئەم گەلە دەکەن، ئەمڕۆ هەزاران هاوڕێمان لە زیندانەکاندان، زۆرێکیان چیتر ناتوانین ناویان بڵێین".

پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پەرلەمانتارانی پارتی چەپی سەوز بەشداری کۆبونەوەکان لەگەڵ خەڵک دەکەن لە ماردین، یەکەمین ڕۆژی دیدارەکان لەگەڵ گەل کۆتایی هات، دوای کۆبونەوەی خەڵک لە ناحیەی ستیور، شاندەکە چونە شەمرەکس و دێریک، ئەو نێردراوانەی چونە ناحیەی شەمرەکس سەرەتا سەردانی گوندەکەیان کرد، پاشان ئەو شاندەی کە سەردانی کاسبکارانی ناوەندی شاریان کردبو، بانگەوازی خەڵکیان کرد بۆ ئەوەی لە 28ی ئایاردا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

کاتێک نێردراو سەردانی کاسبکارانی ناحیەی دێریکی کرد، خەڵکی ئێرەشی بانگ کرد، بولدان قسەی بۆ ڕای گشتی دێریک کرد و وتی، "هەموان لە ژیاندا بن، هەموان زۆر ماندوبون، بەختێکی باش بۆ ئێمەش، لە هەمو شوێنێک بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازیمان لێکرا، ئەم جۆش و خرۆشە بەرەو سەرکەوتنمان دەبات، پشتگیری ئەمە دەکەم، هەموتان تەندروست بن و بەهێز بن بۆ هەموتان".

لایخۆیەوە ئەحمەد تورک باسی لەوەکرد، "وەک گەلی کوردستان دەبێت وانەیەک فێری حکومەت بکەین، پێویستە بتوانین بڵێین دوژمنایەتی گەلی کورد دەکەیت بەهۆی ئەمەوە گەلی کورد ناڕەزایەتیت دەردەبڕێت و دەنگت پێنادات، ئێمە بە خەباتی گەورە و قوربانیدانی گەورە هاتوین بۆ ئەم ڕۆژانە، خەڵکی باش ئەمە دەزانن".

ئەوەشی خستەڕو، "دو ڕێگا لە پێشمانە یان دیموکراسی هەڵدەبژێرین یان ئەوانەی دوژمنایەتی ئەم گەلە دەکەن، ئەمڕۆ هەزاران هاوڕێمان لە زیندانەکاندان، زۆرێکیان چیتر ناتوانین ناویان بڵێین".

بەشداربوانی کۆبونەوەکە ڕایانگەیاند، کە کورد لە نێو خەڵکی میزۆپۆتامیادا پێگەی دێرینی هەیە و بەرامبەر بە دەستگیرکردن و داگیرکارییەکان کاردانەوەیان هەبوە، پاشان شاندەکە سەردانی کاسبکارانی کرد و بانگەوازی خەڵکیان کرد کە لە 28ی ئایاردا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە