وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند ئەگەری وەڵامدانەوەی ئێران دژی هێرشەكانی ئیسرائیل هەیەو ئیمەش بە وردی چاودێری بارودۆخەكە دەكەین.

پات ڕایدەر، وتەبێژی پنتاگۆن ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەرگای دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان تا ئەمڕۆش كراوەیە و ئەگەری چارەسەركردنی ئەو ناكۆكیە هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەدوری نازانین ئێران وەڵامی ئیسرائیل بداتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە ئێران وەڵامی سەربازی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بداتەوە، بەڵام ئەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕونادات.

وتەبێژەكەی پنتاگۆن باسی لەوەشكرد، "وەزارەتی بەرگری لە نزیکەوە چاودێری جموجۆڵەکانی ئێران دەکات و پابەندە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل و بەرگریکردن لەو وڵاتە، ئێمە بەئاگادەبین بۆ ئەوەی بزانین تاران پەنا بۆ چی دەبات دوای ئەو هێرشەكەی كە لەلایەن ئیسرائیلییەکانەوە ئەنجامدرا".

ئەوەشی خستەڕو، بەكارهێنانی سەربازانی كۆریا باكور لە جەنگی ئۆكرانیاندا لەلایەن ڕوسیا دۆخێكی ترسناكە كە مۆسكۆ بەدەستیەوە دەناڵێنێت و ئەوان وەك ئەمریكا هیچ شتێك لەبارەی ڕێككەوتنی نێوان ئەو دو وڵاتە و تێچوی قەرەبوكردنەوە نازانین كە كرێملین دەیدات بە وڵاتی دوەم.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە