
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، کوشتنی تەبتەبائیی لە باشوری بەیروت سەركۆنە کردوە و ئۆپەراسیۆنەکەی بە "تاوانی دڕندانە" وەسف کردووە.
ئێران دەڵێ: هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر باشوری بەیروت "پێشێلکردنی ئاگربەستە" و مافی بەرەی موقاوەمە و حزبوڵای لوبنان بۆ "تۆڵەسەندنەوەی خوێنی موجاهیدین" پارێزراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی سوپای پاسداران، "دەستدرێژیکار لە کاتی دیاریکراودا ڕوبەڕوی وەڵامێکی تێکشکێنەر دەبێتەوە".
ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە هەیسەم تەبتەبائیی لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوشت کە بوە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەس، بەپێی دەسەڵاتدارانی لوبنان، ئەوە پێنجەمین هێرشە کە باشوری بەیروت دەکاتە ئامانج لە سەرەتای جێبەجێکردنی ئاگربەستەوە پێش ساڵێک.