رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل تاوەکو ١٨ی شوبات درێژکرایەوە ئەمەش دوای ئەوە هات ئیسرائیل پابەندنەبو بە کشانەوەی هێزەکانی لە باشووری لوبنان .
حکومەتی لوبنان ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند، دوای نێوەندگیریی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل تا ١٨ی شوبات.
لای خۆشییەوە نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەری لوبنان ڕایگەیاند:حکومەتی لوبنان بەردەوام دەبێت لەسەر ئاگربەستەکە و راگرتنی جەنگ تاوەکو ١٨ی شوبات .
درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە دوای ئەوە هات ئیسرائیل پابەندییەکانی بۆ کشانەوە لە خاکی لوبنان جێبەجێ نەکرد و لە بەرانبەردا هێزەکانی حزبولای بە پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەست تۆمەتبار کرد
هاوکات کۆشکی سپی لە راگەیەنراوێکدا بلاویکردەوە، ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل و لوبنان دانوستان دەکات بۆ گەڕاندنەوەی ئەو دەستگیرکراوانەی لوبنانی کە دوای هێرشەکەی حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بۆسەر ئیسرائیل گیراون.