وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق  لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای زاڵبون بەسەر هەمو ئەو مەترسیانەی کە ئەگەری هەبو کاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەلامەتی فڕۆکەوانی مەدەنی لەعێراق  هەبێت، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕێنمایی کردەوە کە ئاسمانی عێراق بەڕوی ئەو فڕۆکە مەدەنییانەی كە بەسەر ئاسمانی عێراقدا تێدەدەپەڕن یاخود گەشت بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق ئەنجام دەدەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، "کۆمپانیای گشتی بۆ فڕۆکەخانەکان و بەڕێوەبردنی کەشتیوانی ئاسمانی دەستی بە کارەکانی کردوە بۆ وەرگرتنی فڕۆکەی هاتن، ڕۆیشتن و ترانزێت و بەڕێوەبردنی ئاسمانی عێراق".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتوە، "کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی، هاوکات لەگەڵ کردنەوەی ئاسمانی عێراق بەڕوی جوڵەی فڕۆکەکاندا، گەشتەکانی دەستپێدەکاتەوە و ڕێگاکانی بۆ سەرجەم شوێنەکانی دەکاتەوە".

ئەوە لە كاتێكدایە ئەمشەو ئێران هێرشی موشەكی كردە سەر ئیسرائیل و بەهۆی ئەوەوە پێنج وڵات ئاسمانی وڵاتەكەیان بەڕوی فڕۆكە مەدەنیەكاندا داخست، كە عێراق یەكێك بو لە وڵاتانە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە