تیفی ئەلعەرەبییە ئاشکرای دەکات ئیسرائیل بڕیاری خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران داوە، چەند وەڵاتی ئەوروپیش هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی بزانن دەرفەتێک بۆ دیپلۆماسی ماوە بۆ ڕێگریکردن لە کۆماری ئیسلامی لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی یان نا.
ئەلعەرەبیە ئینگلیزی لە زاری دیپلۆماتکارێکی باڵای ئەوروپی کە ناوی خۆی ئاشکرانەکردوە، بڵاویکردەوە دیپلۆماتکارە ئەوروپییەکان پێیان وایە ئیسرائیل بڕیاری خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران داوە.
بە وتەی ناوبراو، دیپلۆماتکارانی ئەوروپی هەوڵ دەدەن بزانن ئایا ڕێگەیەک هەیە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی هێرشی سەربازی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە سەروبەندی گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ کۆشکی سپی.