سەرچاوەكانی هەواڵ رایانگەیاند: لە ناوخۆی ئیسرائیل گفتوگۆ دەكرێت لەبارەی پێشنیازی دابەشكردنی سوریا بۆ چەند كانتۆنێك، دەشڵێت: ئامانجی ئەو پێشنیازە پاراستنی كەمینەكانی سوریایە.

ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیوم، بڵاوی كردەوە: یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی كردوە بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی سوریا و دەستوەردانی توركیا و چارەسەركردنی ترسەكان لەبارەی ئەبو محەمەد جۆلانی سەرۆکی دەستەی تەحریری شام و سەلامەتی كەمینەكانی دروزیی و كوردەكان لەناوچەكە.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاشكرای كردوە: لەو كۆبونەوەیەدا، گفتوگۆ كراوە لەبارەی پێشنیازی دابەشكردنی سوریا بۆ چەند كانتۆنێك لەپێناو پاراستنی ئاسایش و زامنكردنی مافی هەمو كەمینەكانی سوریا، بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیازی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی كراوە لەبارەی سوریا وەك هەوڵێك بۆ پتەوكردنی سەقامگیریی هەرێمایەتی.

ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیوم، ئەوەشی خستەڕو: بەرپرسانی ئەمنی جەخت دەكەنەوە، ئیسرائیل پلان دانانێت بۆ بونی هەمیشەیی لە سوریا، بەڵكو پارێزگاری لە پێگەكانی دەكات تا سەقامگیریی بەدی دێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە