ئیسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٦ی کانوونی دوەم له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ پیت هێگسێت هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی رایگه‌یاند، "تاران و هاوبه‌شه‌كانی هێشتا مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌قامگیری ناوچه‌یی و جیهانی دروست ده‌كه‌ن".
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی ئیسرائیلی "زه یۆرشه‌لیم پۆست"، یسرائیل كاتز ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ هێگسێت داوه له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ئێران بۆسه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل دروستیان كردوه.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئاشكرایكردوه، "مانگه‌كانی داهاتو ئاسته‌نگمان بۆ دروست دەبێ كه پێویستی به ئاماده‌كاری سه‌ربازی به‌هێز هەبێت و ده‌رفه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئامانجه ستراتیژییه‌كانمان ده‌ڕه‌خسێنێت".
ئەوەش لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو هەر یەک لە ئێران و ئیسرائیل دوو جار خاکی یەکدیان کردە ئامانج و ئەگەرچی هێرشەکانین زیانی مرۆیی لێنەکەوتەوە بەڵام شرۆڤەکارانی سیاسی وەک بەزاندنی هێڵی سووری نێوان تاران و تەلئەبیب سەیری دەکەن و هۆشداری دەدەن لەوەی ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی تەواوەتی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل لە ئارادایە.