بەپێی هەواڵە سەربازیەكانی ئیسرائیل (ئیال زامیر) بەڕێوەبەری گشتیی سوپای ئیسرائیل بە سوپاسالاری وڵاتەکە دەستنیشانکرا.
بەپێی نووسینگەکەی، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیران و ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی وڵاتەکە هاوڕابوون کە "ئیال زامیر، ژەنەڕاڵی باڵا ببێتە سوپاسالاری سوپای ئیسرائیل."
ئیال زامیر جێگەی هێرزی هەلێڤی دەگرێتەوە کە رۆژی 21ـی ئەم مانگە دەستی لەکارکێشایەوە.
ئەو کات سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرزی لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی "شکستی سەربازی لە 7ـی ئۆکتۆبەر" دەستی لەکارکێشاوەتەوە. سوپاکە ئاماژەی بەوەش کرد، هێرزی لەکاتێکدا ئەرکەکەی جێدەهێڵێت کە سەرکەوتنی گەورە بۆ سوپا بەدەستهاتووە.