سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند ئێران هەڵەیەكی گەورەی كرد و لە بەرامبەردا وەڵامێكی توندمان دەبێت.
بێنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوابەدوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کابینەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران بە هێرش کردنە سەر ئیسرائیل تووشی هەڵەیەکی گەورە بوو و باجی ئەو هێرشەش دەدات، جەختیشی کردەوە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران شکستی خواردوە.
لای خۆشییەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە هەموو جۆرێک بەرگری لە ئیسرائیل دەکەین و لەسەر چۆنییەتی وڵامی ئیسرائیل بۆ هێرشە مووشەکییەکەی ئێران لە هەماهەنگی دەکەین.
ئەمشەو سێشەممە ١ی تشرینی یەکەم ئێران لە هێرشێکدا بە نزیکەی ٢٠٠ مووشەک هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا، هەر لەو بارەیەوە سوپای پاسدران ڕایگەیاند، هێرشەکەمان لە تۆڵەکردنەوەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، حەسەن نەسروڵا و عەباس نیلفرۆشان ئەنجامداوە و ٩٠٪ مووشەکەکان ئامانجی دیاریکراویان پێکاوە.
لای خۆشییەوە وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشەکە سەرکەوتوو نەبوە و تەنها دوو کەس بە سووکی برینداربوون.