
پلانی ئەمەریكا بۆ راگرتنی شەڕی ئۆكرانیا و روسیا سەرۆیكی ئۆكراینای هێنایە دەنگ و رایگەیاند وڵاتەكەی لە سەخترین دۆخدایە و ئێمەش خیانەت لە ئۆكرانیا ناكەین و ناتوانین بەشێك لە خاكەكەمان لەدەست بدەین.
دوێنێ ئەمریکا پلانێکی 28 خاڵی پێشنیاز کرد کە بۆ راگرتنی جەنگی ئۆکراینا و رووسیایە. بەگوێرەی پلانەکە، ئۆکراینا دەبێت واز لە بەشێک خاکەکەی بهێنێت، نەچێتە نێو ناتۆ، زوو هەڵبژاردن بکات، سوپاکەی بچووکبکاتەوە و 200 ملیار دۆلاریش بۆ ئاوەدانکردنەوە وەردەگرێ.
لە بەرامبەردا، رووسیا دەگەڕێتەوە نێو ئابووریی جیهانی و دەچێتەوە نێو گرووپی هەشت.
زیلینسکی رایگەیاند، "بەڵگە دەخەمەڕوو، رازییان دەکەم، جێگرەوە پێشنیاز دەکەم." گوتیشی، "ئێمە ئەوکات [ساڵی 2022] ناپاکیمان لە ئۆکراینا نەکرد؛ ئێستاش ئەو کارە ناکەین."
زیلینسکی رایگەیاند: "ئێستا یەکێکە لە سەختترین ساتەکانی مێژوومانە. گوشارەکانی سەر ئۆکراینا لە سەختترینەکاندان. رەنگە ئۆکراینا رووبەڕووی هەڵبژاردنێکی زۆر قورس ببێتەوە: لەدەستدانی شکۆ یان مەترسیی لەدەستدانی هاوبەشێکی سەرەکی"، هاوکات هۆشداریی لە پچڕانی تەواوی پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتن دا.