
كاوەی خەسرەو كاوانی
تۆ كه ئێستاكه لێره نیت
نازانی خه‌م چی پێ كردووم
به گومانم ئاخۆ ماوم
یاخۆ منیش وه‌ك تۆ مردوم
* * *
له‌و رۆژه‌وه كه رۆیشتوی
جارێك نه‌تپرسی هه‌واڵم
وه‌كو وه‌لی له بۆ شه‌ما
دێوانه‌ی نێو ده‌شت و یاڵم
* * *
خۆزگه ده‌به‌م ئابه‌و خاكه‌ی
باوه‌شی له جه‌سته‌ت داوه
ئێستا گۆڕت گوڵستانه
گوڵستان باغی ژاكاوه
* * *
ئاخۆ ئێستا تۆش وه‌كو من
بیرم ده‌كه‌ی وه‌كو جاران
ده‌كه‌ی چاوه‌ڕێ ی نێرگز و
رێژنه و بۆن و نه‌شئه‌ی باران
* * *
تۆش وه‌ك من هه‌موو ساتێ
بیرم ده‌كه‌ی تا دوا نه‌فه‌س
تۆش جیهانت وه‌ك جیهانم
بۆته باڵنده‌ی نێو قه‌فه‌س
7/4/2026
