
هاوڕێ کرێکار
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2023/3/30 لەبارەگای مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان،بەئامادەبوونی بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیان و هاوڕێیانی مەڵبەند و بەشێک لەهاوڕێیانی ڕێکخستنەکانی کەلار و ڕزگاری و کادیرانی حزب ، مەراسیمی پێشوازی لەمیوانەکانی پیرۆزکردنی یادی ٨۹ ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان و عێراق بەڕێوەچوو.
شاندی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قائیمقامی قەزای کەلار و سەرۆکی زانکۆی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان و پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و بەرپرسی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی گەرمیان، بۆپیروزبایکردن لە ٨۹ساڵەی دامەزراندنی حزب سەردانیان کرد.
شایەنی باسە، لەگەرمیان، پیرۆزکردنی ۳۱ی ئازار ساڵڕۆژی دامەزراندن ویادی ٨۹ساڵەی حزب بەجۆش و خرۆش و بەئامادەبوونی بەشێکی زۆری هاوڕێیان و خێزانی هاوڕێیان بەڕێوەچوو.


