ڕۆژنامەی «الشرق الأوسط» بڵاویکردوەتەوە،​لە هەنگاوێکی نوێدا کە هاوکار دەبێت لە یەکلاکردنەوەی ناكۆكییەكانی نێوان دیمەشق و کورد، وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند کە لانی کەم ١٠ هەزار کورد داواکارییان بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامەی سووری پێشکەش کردووە.
​ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی مەرسومی ژمارە (١٣)دا دێت، کە تایبەت بوو بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێکارە نائاساییانەی پەیوەست بوون بە سەرژمێریی ساڵی ١٩٦٢؛ ئەو سەرژمێرییەی کە ببووە هۆی بێبەشکردنی توێژێکی بەرفراوان لە کوردانی سووریا لە مافی ڕەگەزنامە بۆ چەندین دەیە.
​وەزارەتی ناوخۆی سووریا، ئاشکرای کرد کە ژمارەی داواکارییەکانی بەدەستهێنانی ڕەگەزنامە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە بڕیارەکانی مەرسومی (١٣) دەیانگرێتەوە، گەیشتووەتە ٢,٨٩٢ داواکاریی خێزانی، کە پێدانی دەسەڵاتی نایاسایی بۆ بەڕەگەزنامەکردنی ١٠,٥١٦ کەس لەخۆدەگرێت.
​وەزارەتەکە ڕوونیشی کردووەتەوە کە زۆرینەی هەرە زۆری داواکارییەکان لە پارێزگای حەسەکە  تۆمارکراون، لە دوای ئەویش پارێزگای حەلەب و پاشان دیمەشقی پایتەخت دێن.
​بڕیاریشە دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەم کە بریتییە لە پێشوازیکردن و وەرگرتنی داواکارییەکان، پرۆسەکە بچێتە قۆناغی دووەمەوە کە تایبەتە بە وردبینیکردن لە ڕاستو دروستیی زانیارییەکان و لە کۆتاییشدا قۆناغی کۆتایی کە پێدانی وەرگرتنی ڕەگەزنامەکەیە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا