ئێران ڕایگەیاند:بەرەی بەرگری سەرقاڵی دروستکردنی پشتێنەیەکی نوێی ئەمنیی هێرشبەر و بەرگرییە کە لە گەرووی هورمزەوە تا بابولمەندەب و لە کەنداوەوە تا دەریای سوور درێژ دەبێتەوە.''
ئیسماعیل قائانی، لە لێدوانێکدا کە میدیا فەرمییەکانی ئێران گواستوویانەتەوە، ستایشی هێزەکانی حوسیی لە یەمەن کرد و وتی'' جوڵەی بەهێزی یەمەنی پاڵەوان نیشانەی زیرەکیی بەرەی بەرگرییە و ئەگەر پێویست بکات لایەنەکانی دیکەش دێنە ناو مەیدانەکەوە". ئ
ئاماژەی بەوەش کرد کە خراپەکارییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ناوچەکەدا، دەبێتە هۆی پەرچەکرداری یەکگرتووانەی تەواوی بەرەی بەرگری. فەرماندەی فەیلەقی قودس هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی واشنتۆن و تەلئەڤیڤ کرد و ڕایگەیاند'' چەکدارێکی بێ سنوور چاودێریی ڕێڕەوەکانی هاتوچۆ دەکەن، ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل لە دەستدرێژییەکانیان بەردەوام بن، گەردنیان دەگرین".
لەلایەکی دیکەوە و هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانەدا، یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکانی یەمەن، دەستپێکردنی قەدەغەی تەواوەتی گەشتە دەریاییەکانی ئیسرائیلی لە دەریای سووردا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو جوڵەکانی دوژمن لەم ساتەوە بوونەتە ئامانجی سەربازیی ڕەوا بۆ هێزەکانیان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا