
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی تازه هەڵبژێردراوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئامادەکاری بۆ تەقاندنەوەی بۆمبێکی گەورە لە بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینەدا دەکات و بڕی 150 ملیۆن یۆرۆی خەیاڵی بۆ کڕینی یاریزانێکی نوێ تەرخان کردووە.
دوای ئەوەی پێرێز لە لێدوانەکانی پێشوودا بەڵێنی گرێبەستێکی مێژوویی بە هاندەرانی دابوو،رۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە کە ئەو ناوە نهێنییەی سەرۆک باسی دەکات، ئەگەری زۆرە جولیان ئەلڤارێزی ئەستێرەی ئەرژەنتینی بێت، کە ئێستا لە دۆخێکی نادیاردا لەگەڵ یانەکەی دەژی.
ئامادەیی دارایی ڕیاڵ مەدرید بۆ پێدانی ئەم بڕە پارە بێوێنەیە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا فشارێکی توند دەخاتە سەر یانەکەی ئەلڤارێز، چونکە یاریزانە ئەرژەنتینییەکەش نێوانی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید باشنیە و داوای رۆیشتن دەکات.
