ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئامادەكردنی- باوكی رۆزا 

لە 2/11/2017 دیداری 19یەمینی پارتە شیوعی وكرێكارییەكانی جیهان لە سانت بیسترسبورگ لە روسیا لە یادی سەد ساڵەی شۆرشی مەزنی ئۆكتۆبەر ئەنجامدرا .لەو دیدارەدا نوێنەری 133پارتی شیوعی وكرێكارییە جیهانییەكان لەسەرتاسەری دوونیا تیایدا ئامادەن ،هاورێیان ئەبوكاروان ئەندامی مكتەبی سیاسی وسوبحی مەهدی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی بەنوێنەرایەتی حزبی شیوعی كوردستان بەشدارن لەم دیدارەدا .

لە لێداونێكی بۆ ماڵپەری رێگای كوردستان هاورێ‌ سوبحی مەهدی وتی : لەم دیدارەدا چەندین چالاكی فكری وكۆبونەوەی گشتی وتایبەت لەگەڵ پارتە شیوعییەكانی جیهان ئەنجام دەدرێت جگە لەوەی سەردانی كروكی كرملین وهەموو كەنیسەوكۆشكە كۆن و نوییەكان لە سەردەمەكانی یەك لەدوای یەكی ئیمپراتۆر و سەرۆكی سۆفیتات وتا دەگاتە پۆتین وسەردانی سەر گۆری سەربازی ون و گۆرەپانی گەورەی سوورمانكرد و چەپگە گوڵی سورمان لەسەر گۆری لینینی مەزن دانا .وتیشی :لە یەكەمین رۆژی دیدارەكەدا دیداریمان لەگەل هەریەكە لە حزبی شیوعی لوبنانی وتودەی ئێرانی وحزبی شیوعی ئوردەنی ئەنجامدا .

هاورێ‌ وتیشی : لە كۆشكی نافریتشكی وتاری هەریەكە لە حزبی شیوعی كوردستان وعێراق بەجیاپێشكەشكرا ، لە وتاری حزبی شیوعی كوردستاندا كە هاورێ‌ ئەبوكاروان پێشكەشیكرد ، تائكید لە بژاردەی حزبی شیوعی كوردستان كرایەوە كە بژاردەی خەبات وتێكۆشانە بۆ بەدیهێنانی سۆشیالیزم نەك تەسلیمبون بە سیاسەتی نیولیبرالیزمی سەرمایەداری كە تادێت دەبێتە هەرەشەیەكی جدی لەسەر ئەو ماف وئازادایانەی لە ژێركاریگەری شۆرشی ئۆكتۆبەرو تێكۆشانی پارتە شیوعی وكرێكارییەكان لەسەرتاسەری جیهان بەدەستهاتون .بۆ ئەومەبەستەش جگە لە گرنگی هاریكاری وخەباتی نێونەتەوەیی بۆ رووبەروو بونەوەی سیاسەتی سەرمایەداری پێویستمان بە حزبی خاون روئیای رون وبەهێزهەیە لە پێناو جێبەجێ‌ كردنی ئەركە مێژووییەكانمان .

هاوكات لە بەشێكی تری وتارەكەی حزبی شیوعی كوردستان تائیكد لە گرنگی ئاوردانەوە وپابەندبونی پارتەشیوعییەكانی جیهان كرایەوە بۆ پرنسیپەلینییەكان لە پێناو چارەسەركردن وجێبەجێكردنی مافی بریاردانی چارەنوسی گەلان لەسەر ئەوبنەمایەش داواكرا لە بەیاننامەی كۆتایی دیدارەكەدا پاڵپشتی مافی بریاردانی چارەنوس بۆگەڵی كوردستان بكەنەوە كە لەئێستادا بەبیانوی ئەنجامدانی ریفراندۆم رووبەرووی هێرشی حكومەتی مەركەزی وگلەكۆمەكی وڵاتانی دەوروبەردەبێتەوە .