ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حزبی شیوعی كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان، سیاسەتی هاوپەیمانییەتی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كوردستان جێگیركرد.

دەقی راگەیەنراوەكە:

ئەمڕۆ 13ی 6ی 2018، لە شاری هەولێر كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان لەبارەی ئامادەكاری و گفتوگۆی بژاردەكانی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی بەشداریكردنی لێ، كۆبونەوەیەكی تایبەتی ئەنجامدا.

دوای گفتوگۆیەكی زۆر چڕ، چەند بڕیار و راسپاردەی پێویست بۆ بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان و سیاسەتی هاوپیمانییەتی جێگیركرا.

كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان 

2018/6/13 

 

  • 1