ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یارییە دۆستانە و ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردە بەهێزەكانی جیهان، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕوبەروی هەڵبژاردەی ئۆرۆگۆی بوەوە.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بە گۆڵێك پێشكەوت، تاكە گۆڵی ئەو نیوەیەش لە لایەن ئەدیسۆن كاڤانی هێرشەبەری یانەی پاریس سانجێمانەوە تۆماركرا.

لە نیوەی دوەمی یاریەكەدا، مێسی و هاوڕێكانی فشارەكانیان بۆ سەر گۆڵی ئۆرۆگوای چڕتر كردەوە تا لەخولەكی 63ی یارییەكەدا كۆن ئەگوێرۆ گۆڵی بەرلمبەری بۆ تانگۆ تۆماركرد.

تەنها پێنج خولەك یارییەكە ئە یەكسانی ماییەوەو لە خولەكی 68 لویس سوارێز گۆڵی دوەم و پێشكەوتنی بۆ ئۆرۆگۆی تۆماركرد، لە رێگەی لێدانێكی راستەوخۆوە، لە خولەكی 92 مێسی بە لێدانی سزا گۆڵی دوەمی بۆ ئەرجەنتین تۆماركردو یارییەكەش بە دو گۆڵ بۆ هەردو هەڵبژاردە كۆتایهات.