ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەشێوەیەكی فەرمی لە بەرەبەیانی ئەمرۆدا یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی و راهێنەری پێشوی یانەی مانچستەریونایتدی وەك راهێنەری نوێی یانەكە دیاریكرد.

رۆژنامەی دەیلی ستاری بریتانی لە هەواڵێكیدا ئاشكرای كردوە كە ئەو راهێنەرە پورتوگالییە یەكەمین داوای لە بەرپرسانی یانەكەی، گەڕانەوەی گاریس بەیڵی یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدریدە بۆ ریزەكانی یانەی تۆتنهام.

ئەو راهێنەرە پورتوگالیە لە هەوڵی ئەوەدایە جارێكی دیكە بەیڵ بۆ ریزەكانی یانەكەی بگەڕێنێتەوە، كە ئەو یاریزانە لە ئێستادا لەگەڵ كاربەدەستانی یانەی ریاڵ مەدرید بە دۆخێكی دژواردا تێدەپەڕێت و ناكۆكیەكی زۆری لەگەڵ ئەو یانەیەدا هەیە و دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا ریزەكانی یانەی شاهانە جێبهێڵێت.

راپۆرتی رۆژنامە ئینگلیزییەكانجگە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە، باس لەوەش دەكەن كە مۆرینیۆ دەیەوێت ئیبراهیمۆڤیچ بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە كە دەیەوێت ببگەڕێتەوە ئەوروپا بۆ یاریكردن داوی ئەوەی بە شێوەیەكی فەرمی رۆیشتنی خۆی لە یانەی لۆس ئەنجەلس گالاكسی ئەمریكی ڕاگەیاند.