ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە یارییەكانی خولی یانەكانی ئیسپانیا و لە یاریی لوتكەی هەفتەی 15دا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ بەرامبەر پێ دۆڕاند.

لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی میوان و چەندین هەلی گۆڵ تۆماركردنیان بۆ رەخسا، بەڵام بەهۆی لێهاتوی تێر شتیگنەوە سەركەوتو نەبون لە تۆماركردنی گۆڵ و نیوەی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتای هات.

لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردو یانە هەوڵی زۆریاندا لە پێناو گۆڵی پێشكەوتن، بەڵام سەركەوتو نەبون تا لە خولەكی 86 لیۆنێل مێسی بە هەوڵێكی تاكە كەسی گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەكەی تۆماركرد.

سەرئەنجام یاریەیكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی بەرشەلۆنە كۆتاییهات، بەم بردنەوەیەش یانەی كەتەلۆنییەكە بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە پێش یانەی ریاڵ مەدریدەوەیە و پێشەنگی یانەكانی ئیسپانیای گرتوە.