ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کریستیانۆ رۆناڵدۆ سه‌رکردایه‌تی یانه‌ی یوڤێنتوسی کرد، بۆ بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ دوای ئه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی پارمای برده‌وه‌.

یوڤێ له‌نێو یاریگه‌ و هانده‌رانی به‌رامبه‌ر پارما یارییکرد، خاوه‌ن یاریگه‌ به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.

له‌ خوله‌کی 43 کریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌رگای گۆڵکردنی کرده‌وه‌ و خانمه‌ پیره‌که‌ی پێشخست، له‌ خوله‌کی 55 ئاندریاس کۆرنیلیۆس ئه‌نجامه‌که‌ی بۆ پارما یه‌کسانکرده‌وه‌، به‌ڵام یه‌کسانبوونه‌که‌ ته‌نیا سێ خوله‌کی خایاند و رۆناڵدۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و بیانکۆنێری تۆمارکرد، یوڤێنتوس سێ خاڵی له‌ یاریگه‌ی خۆیدا له‌ گه‌ڕی 20 به‌ده‌ستهێنا.

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ یوڤێ له‌ پله‌ی یه‌که‌م بووه‌ خاوه‌نی 51 خاڵ و به‌جیاوازیی چوار خاڵ له‌ پێش ئینته‌رمیلانی دووه‌مه‌.

رۆناڵدۆ بەم دوو گۆڵە بووە یەکەم یاریزان، لەمێژووی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپادا لە ماوەی 14 وەرزدا 15 گۆڵ یان زیاتر تۆماربکات.