ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ یه‌که‌م یاریدا له‌گه‌ڵ کیکێ سێتین سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و به‌زه‌حمه‌ت له‌ یانه‌ی گرانادای برده‌وه‌.

بارسا له‌نێو یاریگه‌ی کامپ نۆو یارییه‌که‌ی ئه‌نجامدا، دوای هه‌وڵ و ماندووبوونێکی زۆر یانه‌که‌ یه‌که‌م سه‌رکه‌وتنی پێشکه‌شی سێتین کرد، دوای ئه‌وه‌ی به‌ گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌که‌ی برده‌وه‌.

له‌ خوله‌کی 69 جێرمان سانچێز له‌ گرانادا به‌کارتی سوور کرایه‌ ده‌ره‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ له‌ خوله‌کی 76 لیۆنێل مێسی گۆڵێکی بۆ بلاوگرانا تۆمارکرد و سێ خاڵی یارییه‌که‌ی مسۆگه‌رکرد و خۆیشی له‌ پێشه‌نگی گۆڵکارانی لالیگا بووه‌ خاوه‌نی 14 گۆڵ.

ئه‌وه‌ی له‌ یارییه‌که‌دا جێگه‌ی سه‌رنج بوو بارسێلۆنا 1005 پاسی دا، گرانادا ته‌نیا 205 پاسی هه‌بوو.

دوای ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ بارسا به‌ 43 خاڵ و به‌جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ند.