ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دیڤین بوكه‌ر پاڵه‌وانی یاری نێوان فینكس سه‌نز و بۆستن سێلتیك بوو له‌ خولی باسكه‌ی ئه‌مریكیدا، كه‌ توانی 39 خاڵ بۆ فینكس سه‌نز تۆماربكات و سه‌ركه‌وتن بكاته‌ به‌شی تیپه‌كه‌ی.

فینكس سه‌نز بووه‌ میوانی بۆستن سێلتیك و به‌ زه‌حمه‌ت و به‌ ئه‌نجامی 123 ـ 119 خاڵ لێیبرده‌وه‌.

ركابه‌رییه‌كه‌ تاوه‌كو دوا ساته‌كانی یارییه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام دواجار یانه‌ی میوان به‌ هاوكاری دیڤین بوكه‌ر به‌جیاوازی ته‌نیا 4 خاڵ ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلاییكرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ 18مین سه‌ركه‌وتنی فینكس سه‌نز بوو له‌م وه‌رزه‌دا به‌رامبه‌ر 24 دۆڕان، كه‌چی 14ه‌مین شكست بوو بۆ بۆستن سێلتیك به‌رامبه‌ر 27 بردنه‌وه‌.