ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سێرجیۆ رۆمێرۆ، گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر یونایتد تووشی رووداوێکی هاتۆچووی مەترسیدار بوو.

میدیای بەریتانیا بڵاویکردەوە، کە گۆڵپارێزی یانە ئینگلیزییەکە لە کارینگتۆن دووچاری رووداوێکی مەترسیدار بوو، دوای ئەوەی بەخێرایەکی زۆر خۆی بە پەرژینی شەقامەکەدا کێشا.

دوو وێنەی کاتی رووداوەکە بڵاوکراوتەوە، کە دەردەکەوێت ئەو یاریزانە ئۆتۆمبێلێکی جۆری لامبۆرگینی پێیە کە نرخەکەی دەگاتە 170 هەزار پاوەند و رووداوەکەش لە نزیک شوێنی مەشقەکانی یانەکە روویداوە.

رۆمێرۆ دوایینجار لە ساڵی 2017 بوو کاتێک نوێترین ئۆتۆمبێلی کڕی، بەڵام لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە زیانی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی تەندروستی گۆڵپارێزەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.