ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی رایگه‌یاند، ئیدین هازارد ئه‌مڕۆش نه‌یتوانیوه‌ به‌شداری له‌ مه‌شقه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی ریال مه‌دریدا بكات، به‌مه‌ش به‌شداریكردنی له‌ یاری دێربی مه‌دریددا زه‌حمه‌ته‌.

رۆژی شه‌ممه‌ 1/2/2020 له‌ گه‌ڕی 22ی لالیگادا، یاری دێربی مه‌درید له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و ئاتلێتیكۆ مه‌درید له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ برنابیۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

رۆژنامه‌ی ئه‌ی ئێسی مه‌دریدی، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئیدین هازارد به‌ره‌وپێشڤه‌چوونێكی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌ رووی چاكبوونه‌وه‌ له‌ پێكانه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌مڕۆش نه‌یتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا به‌شداری له‌ مه‌شقه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كه‌یدا بكات، بۆیه‌ ناتوانێت به‌شداری له‌ یاری دێربیدا بكات.