ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رافایێل نادالی ئیسپانی خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی تێنسی کراوەی ئوسترالیا، دوای ئەوەی بەزەحمەت لە نیک کیریۆسی ئوسترالی بردەوە.

هەردوو تێنسزانەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرامبەر یەکدی یارییانکرد و رکابەرییەکی بەهێز لەنێوانیاندا بیندرا، ماتادۆر بە ئەزموونە زۆرەکەی بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک یارییەکەی بردەوە.

ئەنجامی کۆمەڵەکان شەش سێ، سێ شەش، حەوت شەش و حەوت شەش بوون.

لە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکەدا نادال بەرامبەر دۆمینیک تیمی نەمسایی یارییدەکات، بۆ ئەوەی زیاتر لە بردنەوەی نازناوی دووەمی پاڵەوانێتییەکە نزیکببێتەوە، کە ساڵی 2009 بۆ جاری یەکەم نازناوەکەی بەدەستهێنا.