ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كریستیان ئێریكسن، یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك و یانه‌ی ئینته‌رمیلان گه‌یشته‌ شاری میلانۆ بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌رمیلان.

ماڵپه‌ڕی توتۆ مێركاتۆی ئیتالی، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئێریكسنی بڵاوكرده‌وه‌، راسته‌وخۆ دوای گه‌یشتنی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌، كه‌ به‌ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌شتی به‌ره‌و میلانۆ كردووه‌ و ده‌ڵێت "ماتیا تاجلیكارنی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ئینته‌رمیلان پێشوازی لێكرد.

وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌ستێره‌ی دانیماركی ئه‌مڕۆ پشكنینی پزیشكی ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر رێكاره‌ یاساییه‌كان ته‌واو بكات و به‌فه‌رمی بچێته‌ ریزه‌كانی ئینته‌رمیلان.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، یانه‌ی ئینته‌رمیلان رازی بوو بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ له‌ به‌رامبه‌ر تواناكانی ئێریكسندا بداته‌ تۆتێنهامی ئینگلیزی.