ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

له‌ قۆناخی 4ی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌رادا بۆرنمۆس له‌سه‌ر یاریگه‌ی ڤیتالیتی میوانداری ئارسیناڵی كرد و به‌ 1 ـ 2 پێیدۆڕا.

یانه‌ی میوان له‌ خوله‌كی 5 له‌ رێگه‌ی بوكایۆ ساكا گۆڵی پێشكه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له‌ خوله‌كی 26یشدا ئیدواردۆ نكیتا گۆڵی دووه‌می بۆ تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن تۆماركرد.

له‌ دوایین خوله‌كی یارییه‌كه‌دا سام ساریدج گۆڵێكی بۆ خاوه‌ن یاریگه‌ تۆماركرد، به‌ڵام به‌س نه‌بوو بۆ رێگه‌گرتن له‌ بردنه‌وه‌ی ئارسیناڵ، ئه‌گه‌رچی ئه‌و یانه‌ له‌نده‌نییه‌ شكۆدران موستافی به‌رگریكاری خۆی له‌ده‌ستدا، كه‌ له‌و یارییه‌دا تووشی پێكانێكی قورس بوو.