ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە قۆناغى چوارەمى جامى ئوسترالیاى کراوە بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە شارى میلبۆرن بەڕێوەدەچن، لەسەر ئاستى کچان، ئەنجیلیک کیربەرى ئەڵمانى و ئەناستاسیا پاڤلیۆچینکۆڤاى ڕوسى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

ئەنجیلیک کیربەر هەرچەندە کۆمەڵەى یەکەمى بە حەوت گێم بەرامبەر بە شەش گێم بردەوە، بەڵام دواتر دوو کۆمەڵەى لەسەریەکى بە ئەنجامەکانى شەش بە حەوت و دوو بە شەش گێم دۆڕاند.

بەم ئەنجامەش، کیربەر بە کۆمەڵەیەک بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە یارییەکەى دۆڕاند و ماڵئاوایى لە جامەکە کرد، پاڤلیۆچینکۆڤاش سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا.