ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئوسترالیای کراوە بۆ تێنسی سەر زەوی، کە یارییەکانی لە شاری میلبۆرن بەڕێوەدەچن، لە یاری لوتکەدا، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و میلۆش ڕاونیچی کەنەدی ڕووبەڕووی یەکبوونەوە.

جۆکۆڤیچی خاوەنی پلەی دووەمی ڕیزبەندی باشترین یاریزانانی تێنسی جیهان، بە سێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر یارییەکەی بردەوە و ئەنجامی کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار و شەش بە سێ و حەوت بە شەش گیم بوو.

بەمەش، جۆکۆڤیچ سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا بەرامبەر ڕۆجەر فێدرێری سویسری یاری دەکات، کە ئەمیش لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا و بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە لە تێنیس ساندگرینی ئەمریکی بردەوە.