ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 بایرەن میونخ لە چامپیونزلیگ 3 بردنەوەیەكی گەورەی بەدەستهێنا

لەمیانی یارییەکانی چونی قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگ یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەناو یاریگای ستامپفۆرت بریدج میوانداری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد.

بایرن بە ئاست و ئەنجام سەرکەوتنی بەسەر چێلسی بەدەستهێناو بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەکەی لێبردەوە.

سێ گۆڵەکەی بایرن دوانیان گنابری تۆماریکرد و ئەوەی تریش لیڤاندۆڤیسکی کردی.

بەوەش بایرن میونشن هەنگاوێکی گەورە لە قۆناغی هەشت ی چامپیۆنز لیگ نزیک بوەوەو یاریی گەرانەوەش لە 19ی مانگی سێ لە یاریگای ئالیانز ئارینا بەڕێوەدەچێت.