ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، چاوه‌كانی له‌ هه‌موو جیهان ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر وڵاتی ئیسپانیا بۆ دیدارێكی نوێی ئێل كلاسیكۆ، به‌ڵام چاره‌نووسی ئه‌و یارییه‌ كه‌وته‌ نێو كێشه‌ و دیار نییه‌ له‌ واده‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت یان نا.

رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا له‌ زاری به‌رپرسانی هه‌ڕێمی كه‌ته‌لۆنیا و وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌ یه‌كه‌مین حاڵه‌تی توشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و له‌ شاری بارسێلۆنا تۆمار كرا، دواتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی، زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ تازه‌یه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ چی ده‌كرێت بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ له‌ ناكاوه‌ی هاتووه‌ته‌ پێش.

سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانی ئیسپانیا نایشارنه‌وه‌، كه‌ دوور نییه‌ ئه‌م یارییه‌ و ته‌واوی یارییه‌كانی خولی ئیسپانیا بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێت، دوای ئه‌وه‌ی خولی سێریا ئه‌ی ئیتالیش راگیرا، جگه‌له‌وه‌ی شاندی یانه‌ی بارسێلۆنا گه‌شتی وڵاتی ئیتاڵیا كردووه‌ و ئه‌مشه‌و رووبه‌ڕووی ناپۆلی ده‌بێته‌وه‌، كه‌ ئێستا ئه‌و ڤایرۆسه‌ زیاتر ته‌شه‌نه‌ ده‌كات و رێگری كردنی زه‌حمه‌ته‌.