ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 مانچستەر ستی لە دەرەوەی یاریگای خۆی شكستی بە ریال مەدرید هێنا

لەمیانی یارییەکانی قۆناغی شانزەی چامپیۆنز لیگ و لە یاریی چوندا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مانچستەر سیتی ئینگلیزی کرد.

ریاڵ مەدرید بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە یانەی مانچستەر سیتی دۆڕا.

گۆڵەکەی ریاڵ مەدرید ئیسکۆ تۆماریکرد و دوو گۆڵەکەی مانچستەر سیتیش گابریال خیسۆس و کیڤن دیبرۆین تۆماریانکرد.

لەو یارییەدا لەخولەکی 86 سێرجیۆ رامۆس بە کارتی سور کرایە دەرەوەو لە یاریی داهاتوو کە بریارە لە 18ی مانگی سێ بکرێت، بێ بەش دەبێت.